پێشوازیی حەماس لە دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧ بەرپرسی سەهیۆنی لە تورکیا
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس پێشوازیی کرد لە دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧ بەرپرسی سەهیۆنی لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستانبوولەوە.
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس پێشوازیی کرد لە دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧ بەرپرسی سەهیۆنی لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستانبوولەوە لەنێویاندا تاوانباری جەنگ، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، و هەروەها یۆئاڤ گالانت و ئیسرائل کاتس، بەناو دوو وەزیری جەنگی تیرۆریستی پێشوو و ئێستای ئەو رژێمە.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا زیادی کرد کە ئەم هەنگاوە بەنرخە، جەخت لە هەڵوێستە ڕەسەنەکانی گەل و سەرکردایەتیی تورکیا دەکاتەوە کە لایەنگری دادپەروەری، مرۆڤایەتی و برایەتی لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستینن؛ ئەو گەلەی کە ڕووبەڕووی دڕندانەترین شەڕی کۆمەڵکوژیی مێژووی هاوچەرخ بووەتەوە لەلایەن تاوانبارانی جەنگ و سەرکردە داگیرکەرە فاشیستەکانەوە.
بزووتنەوەکە زیادی کرد، "ئێمە داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان و دامەزراوە دادوەرییەکان دەکەین کە یاداشتی یاسایی دەربکەن بۆ شوێنکەوتن و دادگاییکردنی سەرکردەکانی رژێمی داگیرکەر و تیرۆریستی سەهیۆنی لە هەر شوێنێک بن، و بیانبەنە بەردەم دادگاکان و لەبەرامبەر تاوانەکانیان دژی مرۆڤایەتی لێپرسینەوەیان لێبکرێت و سزا بدرێن."
شایەنی باسە کە داواکاری گشتیی ئیستانبوول فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٣٧ کەس بە تۆمەتی "کۆمەڵکوژی" دەرکردووە؛ لە نێو ناوی تۆمەتباراندا، ناوی بنیامین ناتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەبینرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.